شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی ڕکوع وسوجدە بردنیدا دەیفەرموو: (سُبُّوحٌ قُدُّوسٌ، ربُّ الملائكةِ والرُّوح)، واتا: تۆی ئەی پەروەردگار پاک وپیرۆزیت، ئەمیش ئەوپەڕی ستایشکردنە بەوەى خواى گەورە دوورە لە هەموو کەموکورتی وعەیبێک، (ربُّ الملائكةِ:واتە پەروەردگاری فریشتەکان): ئەمانیش سەربازی خودان وئێمە نایان بینین لە دونیادا. (الرُّوح: مەبەست جبریلە -علیه السلام-): باشترینی فریشتەکانە، بۆیە پێویستە مرۆڤ لە کاتی ڕکوع وسوجدە بردنیدا زۆر ئەم زیکرە بخوێنێت: (سُبُّوحٌ قُدُّوسٌ، ربُّ الملائكةِ والرُّوح). سُبُّوحٌ: لە ناوە پیرۆزەکانى خواى گەورەیە، بە مانای ئەوە دێت: ئەو زاتەیە بەرز وشکۆدارە ودوورە لە هەموو کەموکورتی وعەیبێک وهەموو ئەوانەى لە ئاسمانەکان وزەویدان بە تەسبیح کردن یادی دەکەن. قُدُّوسٌ: لە ناوە پیرۆزەکانى خواى گەورەیە، بە مانای ئەوە دێت: ئەو زاتەیە کە پیرۆز وموبارەکە وپاکە وبەریئە -دوورە- لە هەموو شتێک کە شایەنی ئەو زاتە بەرز وبڵندە نەبێت.