پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان دوو سوژدەکەدا ئەم نزایەى دەکرد کە پێنج داوای لەخۆگرتووە، ومسوڵمان زۆر پێویستی پێیانە، وئەم نزایە هەموو خێرەکانى دونیا وقیامەتی لەخۆگرتووە، لە داواکردنی لێخۆشبوون وداپۆشین، وڕەحم پێکردن، وعافیەت وسەلامەتی لە گومانەکان وشەهوەتەکان ونەخۆشیەکان، وداواکردنی هیدایەت لە خواى گەورە وجێگیر بوون لەسەری، وڕزق وڕۆزی لە ئیمان وزانست وکردەوەى چاک، وپارە وسامانى حەڵاڵ وپاک.