پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە نەزر كردن، ئەمیش بریتیە لەوەی مرۆڤ شتێك لەسەر خۆی واجب بكات لەكاتێكدا شەریعەت فەرمانی نەكردووە بە پابەند بوون پێوەی، وفەرموویەتی: نەزر كردن هیچ شتێك پێش ناخات وهیچیش دوا ناخات، بەڵكو هەندێك شت بەهۆیەوە لە كەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت ؛ كە تەنها ئەوەی واجب بێت لەسەری جێبەجێی دەكات، ونەزر كردن شتێك ناهێنێتە دی ئەگەر ئەو شتە لە قەدەردا هاتبێت كە نایەتە دی.