سروشتی مرۆڤ وایە جاری وا هەیە کە توڕە دەبێت وهەڵدەچێت بۆیە شتێک لەسەر خۆی واجب دەکات کە قورسە لەسەری، وئەم شەریعەتەی ئێمە دادپەروەری هێناوە، وقورسی وناڕەحەتی لەسەر نەفسی مرۆڤ لابردووە لە پەرستنەکان بۆ ئەوەى مرۆڤ بەردەوام بێت لە خودا پەرستی، ولەم فەرموودەیە خوشکی عوقبەی کوڕی عامر داواى لە عوقبە کرد کە پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بکات سەبارەت بەوەى نەزرێکی کردووە کە بە پێی پەیتی بچێت بۆ ماڵی خودا -بۆ مسجد الحرام لە مەککە-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زانیاری هەبوو سەبارەت بەوەى کە ئەم ئافرەتە دەتوانێت بۆ ماوەیەک ڕێ بکات، بۆیە فەرمانى پێکرد کە ڕێ بکات ئەوەندەى کە دەتوانێت، وئەگەر نەیتوانى ڕێبکات ئەوا با بە سواری پشتی ئاژەڵێکەوە بەردەوام بێت.