پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە سوێند خواردنێك بە خوای گەورە لەكاتێكدا سوێندخۆر دەزانێت درۆ دەكات لە سوێندەكەیدا، بۆئەوەی بەم سوێند خواردنە پارە وسامانی كەسێكی تر بۆ خۆی زەوت بكات، كاتێك ئەم كەسە دەگاتە لای خوای گەورە؛ پەروەردگاری لێی توڕەیە، ئەشعەسی كوڕی قەیس -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی فەرموو لەكاتێكدا لە نێوان ئەو (ئەشعەس) وپیاوێكی جولەكە ناكۆكی هەبوو سەبارەت بە خاوەندارێتی زەویەك، ئەوانیش بڕیاردانیان برد بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بە ئەشعەسی فەرموو: دەبێت بەڵگە بهێنیتەوە سەبارەت بە خاوەندارێتی ئەو شتەی بانگەشەی بۆ دەكەیت، ئەگەر نەتتوانی؛ موڵكی تۆ نییە وئەوەی بانگەشەی لەسەر كراوە دەبێت سوێند بخوات، ئەشعەس ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەم پیاوە جولەكەیە سوێند دەخوات وگوێی پێنادات وسامانەكەم دەبات، بۆیە خوای گەورە جەختی كردەوە لەسەر ئەم وتانەی لە قورئاندا؛ كاتێك دەفەرموێت: ﴿إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُونَ:بێگومان ئەوانەی دەیفرۆشن﴾؛ هەروەها بە مانای گۆڕینیش دێت، ﴿بِعَهْدِ اللَّهِ:پەیمانی خوا﴾؛ و وەسیەتی بۆ ئیمانداران بەوەی وەفادار بن بەرامبەر سپاردەكان، ﴿وَأَيْمَانِهِمْ:سوێندەکانی خۆیان﴾؛ كاتێك سوێند بەناوی خوا دەخۆن بە درۆوە، ﴿ثَمَنًا قَلِيلًا: بە نرخێکی کەم﴾؛ لە شتومەكی دونیا، ﴿أُولَئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ:ئەوانە بێ بەشن (لە بەھرەی خوا)﴾؛ وبێبەش دەكرێـن لە بەخشینەكانی پەروەردگار، ﴿وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ:وە خوا قسەیان لەگەڵ ناكات﴾؛ بە قسەیەك كە پێیان خۆش بێت وسوودی هەبێت بۆیان، ﴿وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ: وە تەماشاشیان ناكات﴾؛ ڕوانینی ڕەحمەت وچاكەكاری، ﴿وَلَا يُزَكِّيهِمْ:و لە گوناھیان خۆش نابێت وپاکیان ناکاتەوە﴾؛ ستایشیان ناكات بە چاكە، ولە پیسی وچڵكی گوناهەكان خاوێن نابنەوە، ﴿وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ:وە بۆ ئەوان ھەیە سزای بە ئێش و ئازار﴾؛ زۆر بە ئێشە ئەم سزایە بەهۆی ئەوەی ئەنجامیاندا.