ئەبی موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو چوو بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خەڵكانێك لە هۆزەكەی، مەبەستیان ئەوە بوو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وشتریان پێبدات بۆئەوەی سواری بن وبتوانن بەشداری جیهاد بكەن، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی خوارد لەسەر ئەوەی وشتریان پێ نەدات چونكە هیچ وشترێكی لەلا نەبوو؛ دەڵێت: بۆیە گەڕانەوە وبەو شێوەیە مانەوە، پاش ماوەیەك سێ وشتریان هێنا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وناردی بەدوایاندا، بۆیە هەندێكیان بە ئەوانی تریان ووت: خوای گەورە بەرەكەت ناخاتە نێو ئەم وشترانەوە؛ چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوێندی خوارد لەسەر ئەوەی وشترمان پێنەدات بۆ سواری، بۆیە لەسەر ئەم بابەتە چونە لای پێغەمبەر وپرسیاریان لێكرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: ئەوەی سواری پێبەخشین الله یە -سبحانه وتعالی- ؛ چونكە ئەو كاری ئاسان كرد وڕزقی بەخشی، ومن تەنها هۆكارێكم ئەمە لەسەر دەستم جێبەجێ بوو، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: من والله سوێند لەسەر شتێك بخۆم لەوەی بیكەم یان وازی لێبهێنم؛ ئەگەر ببینم شتێكی تر جگە لەوەی سوێندم لەسەری خواردووە خێرتر وباشترە، ئەوا باشترەكە ئەنجام دەدەم و واز لەوە دەهێنم كە سوێندم لەسەری خواردووە، وكەفارەتی سوێندەكەم دەدەم.