پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە داواکردنی دەسەڵات وفەرمانڕەوایی؛ چونکە هەرکەسێک پێی ببەخشرێت بەهۆی ئەوەى خۆی داوای کردووە ئەوا بە زۆری تووشی دەستبەرداری وبێهیوایی دەبێت بەهۆی ئەوەى بە دواى دونیاوە بوو وفەزڵی دونیای دا بەسەر دواڕۆژ وهەروەها یارمەتی نادرێت وپشتیوانی ناکرێت نە لایەن خواى گەورە ونە لە لایەن کەسانی دڵسۆزەوە، وهەرکەسێک دەسەڵات وفەرمانڕەوایی پێی ببەخشرێت بەهۆی بێ ئەوەى داواى بکات ئەوا خواى گەورە یارمەتی دەدات وکەسانی دڵسۆزیش پشتیوانی دەبن، وسوێند خواردن لەسەر شتێک نابێتە هۆی ڕێگر بوون لە ئەنجامدانى شتێک کە لەوەى سوێندی لەسەر خوراوە خێرتر بێت، ئەگەر ئەو کەسەی سوێندی خوارد وپێی وابوو شتێکی خێرتر هەیە لەوەى کە سوێندی لەسەر خواردووە ئەوا بۆی هەیە کەفارەتی سوێندەکەى بدات وئەوە ئەنجامبدات کە پێی وایە خێرترە.