پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەریەکێک خواى گەورە کردبێتی بە فەرمانڕەوا یان بەرپرسیار لەسەر خەڵکی، ئەگەر بەرپرسیارێتیەکە گشتی بێت وەکو ئەمیر، یان تایبەت بێت وەکو پیاو یان ئافرەت لەماڵی خۆیدا، ولەم بەرپرسیارێتیە کەمتەرخەمی بکات، وفێڵیان لێبکات وئامۆژگاریان نەکات، ومافە ئاینی ودونیاییەکانیان پشتگوێ بخات وبەفیرۆی بدات، ئەوا شایستەى ئەم سزا توندەیە لەڕۆژی قیامەتدا.