پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێبینی کرد كە سابتی کوڕی قەیس ئامادە نابێـت -ڕەزای خوای لێبێت- لەدانیشتنەكاندا، پیاوێک ووتی: من هەواڵیت بۆ دێنم، وهۆكاری ئامادە نەبوونی. ڕۆیشت بینی لە ماڵەوە دانیشتووە و بەغەمباری سەری داگرتووە بەرەو ئاراستەى زەوی، ووتی: ئەوە چییە؟ سابت باسی حاڵی شەڕ وخراپەی خۆی بۆ كرد ؛ چونكە دەنگی لەسەرەوەى ئاستی دەنگی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، وخوای گەورە هەڕەشەی كردووە ؛ هەركەسێك بەم شێوەیە بێت كردەوەكانی پوچەڵ دەبێتەوە، وئەو لە ئەهلی دۆزەخە! پیاوەکە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەی بۆ باسكرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بڕوات بۆ لای سابت وموژدەی پێبدات كە ئەو لە ئەهلی دۆزەخ نییە بەڵكو ئەهلی بەهەشتە. چونكە دەنگی لەسروشتیدا وا بەرز بوو، و وتاربێژی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەنساڕەكان بوو.