کۆمەڵێک هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەیان کرد شتێکی گەورە دێت بەسەر نەفسیاندا لە قسە وخەیاڵکردنەوە کە زۆر مەزن وترسناکە بەلایانەوە باسی بکەن ئەمیش بەهۆی ناشیرینی وحەز نەکردنیان لێی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەمە ئیمانی ڕوون ویەقینە کە هۆکارە بۆ دوورخستنەوەى وەسوەسەى شەیتان لە دڵدا ونکۆڵی کردنتان لەوەى بە زمان بیڵێن وشتێکی گەورەیە لە نەفستاندا، وشەیتان ناتوانێت زاڵ بێت بەسەر دڵتاندا، بەپێچەوانەى ئەوانەى کە شەیتان زاڵ بووە بەسەر دڵیاندا وناتوانێت لەخۆی دووری بخاتەوە.