explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- لەڕۆژی قیامەتدا زەوی دەگرێت ودەیپێچێتەوە، وئاسمان دەپێچێتەوە بە -دەستی- ڕاستی، بەسەریەكەوە دەیانپێچێتەوە و لەناویان دەبات، پاشان دەفەرموێت: من پادشام، کوان پادشاکانى زەوی ؟!

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • بیرهێنانەوە بەوەی تەنها موڵكی خوای گەورە دەمێنێتەوە، وموڵكی جگە لە ئەو ؛ نامێنێت.
  • ئاماژەیە بۆ شكۆداری پەروەردگار -سبحانه وتعالی- ومەزنی توانا ودەسەڵاتی وئەوە خاوەنی هەموو شتێک.