واتاى فەرموودەکە: ئەگەر خواى گەورە خێری بۆ ئومەتێک بوێت ئەوا پێغەمبەرەکەیان دەمرێت وئەوان لە پاش مردنی پێغەمبەرەکە هەر دەمێننەوە، وپێغەمبەرەکە پێش ئەوان دەچێتە بەهەشتەوە ودەبێت بە شەفاعەتکار بۆیان، لە فەرموودەکەى تردا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (أنا فرطكم على الحوض) واتە: (من لە پێش ئێوە لەسەر گۆلاوەکە -حەوزەکە- دەبم)؛ بە واتایەکی تر من لە پێش ئێوە لەسەر گۆلاوی کەوسەر دەبم بۆ ئەوەى ئاوی خواردنەوەتان بۆ ئامادە بکەم. (وئەگەر خواى گەورە ئومەتێک لەناوببات، ئەوا سزایان دەدات لەکاتێکدا پێغەمبەرەکەیان زیندووە): هەروەکو ئەوەى ڕوویدا بەسەر نوح -علیه الصلاة والسلام- وقەومەکەى وپێغەمبەرانی تریش. لێرەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی میهرەبانی وڕەحمەتی خواى گەورە دەکات بەسەر ئەم ئومەتەوە، وئەویش ڕەحمەتێکە نێردراوە بۆ ئەم ئومەتە -علیه الصلاة والسلام-، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَـٰلَمِينَ} [الأنبیاء: 107] واتە: {وە (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کە ڕەحمەت بیت بۆ جیھانیان}، وخواى گەورە پەیمانى داوە کە ئەم ئومەتە لەناو نەبات ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێشتا زیندوو بێت لە نێوانیاندا، و لەگەڵ ئەمەشدا خواى گەورە فەزڵ وڕێزلێنانى زیاتری پێیان بەخشی، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ} [الأنفال: 33] واتە: {وە بەڕاستی خوا سزایان نادات لەکاتێک دا تۆ (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) لەناویاندا بیت ھەروەھا خوا تووشی سزایان ناکات لەکاتێکدا ئەوان داوای لێبوردن لە خوا بکەن}.