ئەبی رەمسە -ڕەزای خوای لێبێت- پزیشک بوو، مۆری پێغەمبەرایەتی بینی دەرکەوتبوو لە نێوان شانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پێی وابوو پارچەیەکە بەهۆی ماددەکانى ناو پێستەوە دروستبووە یان نەخۆشییەکی پێستیە، بۆیە داواى لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد بۆئەوەی چارەسەری بکات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە: (خودا پزیشکە): چونکە ئەو لە ڕاستی وهەقیقەتدا چارەسەری نەخۆشەکان دەکات وشیفایان بۆ دەنێرێت، پێی فەرموو: (تۆ پیاوێکی نەرمونیانی): واتا نەرمونیانیت بەرامبەر نەخۆشەکان وئامرازەکان -هۆکارەکان- بەکاردێنیت بۆئەوەی نەخۆشەکە چارەسەر وەربگرێت، لە ڕاستیدا ئەو کەسە پزیشکە کە هەموو زانستێکی هەبێت سەبارەت بە نەخۆشیەکە وچارەسەکەى، وتواناى هەیە شیفا ببەخشێت، وئەویش تەنها خواى گەورەیە.