پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئەگەر الله بەندەیەکی ئیمانداری خۆش بوێت كە فەرمانەكانی جێبەجێ دەكات وخۆی لە نەهی لێكراوە بە دوور دەگرێت، پەروەردگار بانگی جبریل دەکات: الله فڵانی خۆشدەوێت؛ تۆیش خۆشت بوێ. جبریلیش خۆشی دەوێت كە گەورەی فریشتەكانە -علیه السلام-، وجبریل لە نێو فریشتەكانی ئاسماندا بانگ دەکات: پەروەردگارتان فڵانی خۆشدەوێت؛ ئێوەیش خۆشتان بوێ، بۆیە نیشتەجێبووانی ئاسمانیش خۆشیان دەوێ، وپاشان قبوڵبوونی پێدەبەخشرێت لە دڵی ئیمانداراندا بە خۆشویستنی ونزیك بوونەوە وڕازیبوون لێی. وئەگەر الله ڕقی لە بەندەیەک بێتەوە، بانگی جبریل دەکات ودەفەرموێت: من ڕقم لە فڵانە، تۆیش ڕقت لێی بێتەوە، بۆیە جبریلیش ڕقی لێی دەبێتەوە، پاشان جبریل بانگی نیشتەجێبووانی ئاسمان دەکات: پەروەردگارتان ڕقی لە فڵانە، ئێوەیش ڕقتان لێی بێتەوە، وپاشان تووشی كینە وڕق لێبوونەوە دەبێت لە دڵی ئیمانداراندا.