پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە نێو مزگەوتەوە ؛ دەیفەرموو: (أعوذ بالله العظيم) واتە: (پەنا دەگرم؛ بە خوداى مەزن) ؛ پەنا دەگرم بە الله وسیفەتەكانی. (وبوجهه الكريم) واتە: (وپەنا دەگرم؛ بە ڕووی بەخشندەی) ؛ كە پەروەردگارێكی بەخشندە وبەخشەرە. (وسلطانه) واتە: (وپەنا دەگرم؛ بە دەسەڵاتی) ؛ زاڵبوون وهێز وتوانای بەسەر هەركەسێكدایە كە بیەوێت لە خوڵقێنراوەكانی. (سلطانه القديم) واتە: (وبە دەسەڵاتی هەمیشەیی وبێسنووری) ؛ كە دەسەڵاتی ئەزەلیە وهەربوونی هەبووە لەسەرەتاوە بۆ هەتاهەتایە. (من الشيطان الرجيم) واتە: (پەنا دەگرم بە خودا لە شەیتانى نەفرینلێکراو) ؛ كە ئەم شەیتانە دوورخراوەتە ودەركراوە لە ڕەحمەتی الله، هەروەها بە مانای ئەوە دێت: خودایە بمپارێزە لە شەیتان وقسە و وەسوەكانی وگومڕاكردن وبەلادابردنی، چونكە ئەو هۆكاری گومڕاكردنە وهاندەرە بۆ لاڕێی ونەفامی، بە عبد الله ی كوڕی عەمرو ووترا: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تەنها ئەمەی فەرموو؟ ووتی: بەڵێ. ئەگەر مسوڵمان ئەم نزایە بڵێت لەكاتی چوونە نێو مزگەوت؛ شەیتان دەڵێت: ئەم كەسە خۆی لە من پاراست لە هەموو كاتەكدا؛ لە ڕۆژ وشەودا.