پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە خواى گەورە -تبارک وتعالى- هەموو شەوێک لە سێیەکی کۆتایی شەودا دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا، وئامۆژگاری بەندەکانى دەکات بۆئەوەى نزا بکەن ولێی بپاڕێنەوە، ووەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە لێی دەپاڕێنەوە، وهەروەها ئامۆژگاریان دەکات ؛ داواى ئەو شتانەى لێبکەن کە دەیانەوێت بۆیان جێبەجێ بێت، چونکە ئەو دەبەخشێت بە ئەوەى داوا دەکات، وهەروەها هانیان دەدات بۆئەوەى داواى لێخۆشبوون بکەن لە گوناهەکانیان چونکە ئەو زاتە میهرەبانە لە بەندە ئیماندارەکانى خۆشدەبێت ئەگەر لێی بپاڕێنەوە وداواى لێخۆشبوونی لێبکەن.