پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە خواى گەورە بڕیاری قەدەری دا لەسەر چاکە وخراپە پاشان چۆنیەتی نووسینیانی ڕوونکردەوە بۆ ئەو دوو فریشتەی سپێردراوی نوسینی کردەوەی خەڵکین هەرکەسێک مەبەست و خواستی لەسەر کردنی چاکەیەک بێت ونەیکات ؛ یەک چاکەى بۆ دەنووسرێت، وئەگەر بیکات بە دە هێندە بۆی دەنووسرێت هەتاوەکو حەوت سەد هێندە وزیاتریش، و زیادکردنەکە بەپێی ئەوەى لەدڵی بەندەدایە لە دڵسۆزی وسوود گەیاندن وهتد. وهەرکەسێک مەبەست و خواستی لەسەر کردنی خراپەیەک بێت ونەیکات لەپێناو خواى گەورە؛ چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت، وە ئەگەر نەیکات بەهۆی نەبونی دەرفەتێک؛ ئەوا هیچی بۆ نانووسرێت، وئەگەر نەیکات بەهۆی بێ تواناییەوە بەڵام نیەتی وابوو کە بیکات ؛ ئەوا نیەتەکەى لەسەری دەنووسرێت، وئەگەر خراپەکە بکات ؛ یەک خراپەى لەسەر دەنووسرێت.