پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئیمان کۆن ولاواز دەبێت لە دڵی مسوڵمان وەکو جلی نوێ کە لەپاش زۆر بەکارهێنان وماوەیەکی زۆر کۆن دەبێت؛ وئەمیش بەهۆی کەمتەرخەمی لە پەرستنەکان، یان کردنی تاوانەکان وڕۆچوون لە شەهوەتەکان. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کردووە بۆئەوەى داوا لە خواى گەورە بکەین کە ئیمان لەدڵماندا نوێ بکاتەوە، ئەمیش بە جێبەجێکردنی فەرزەکان وزۆر یادی خواى گەورە وداواى لێخۆشبوون -ئیستیغفار کردن- دەبێت.