پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە ئیمان چەند بەش ولقێکە، بیروباوەڕ وقسە وکردەوەکان دەگرێتەوە. بەرزترین بەشی ئیمان وباشترینیان ووتنی: (لا إله إلا الله) یە، بەمەرجێک زانا بێت بەماناکەى وکردەوە بەئاماژەکانى بکات، کە بریتیە لەوەى الله تاکە وبێ هاوتا وبێ شەریکە وتەنها ئەو زاتە شایستەى پەرستنە. وکەمترین کردەوەى ئیمان بریتیە لە لادانى زیان وئازار لەسەر ڕێگای هاتوچۆکردنی خەڵکی. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە شەرمکردن بەشێکە لە ئیمان، وئەمیش ڕەوشتێکە دەبێتە هۆی ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان وپابەند بوون بەڕەوشتە جوانەکان، ودوورکەوتنەوە لە کردەوە خراپەکان وڕەوشتە ناڕەوا وناشیرینەکان