پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەر پێغەمبەرێك الله ناردبێتی لە پێش ئەو؛ ئەوا لە نێو ئومەتەكەیدا كەسانێك هەڵبژێردراون وەكو پشتیوان وتێكۆشەری دڵسۆز، وگونجاون بۆ جێنشینی لەپاش ئەو پێغەمبەرە؛ ودەستیان بە ڕێبازەكەی گرتووە، وفەرمانەكانیان جێبەجێكردووە، دواتر لەپاش ئەو پێشینە چاكە خەڵكانێك هاتن كە هیچ خێرێكیان تێدا نییە، وئەوەی دەیڵێن جێبەجێی ناكەن، وئەوەی دەیكەن فەرمانیان پێنەكراوە بە كردنی؛ بۆیە ئەوەی بە دەستی دژیان تێبكۆشێت ئەوا تێكۆشەرە -موجاهیدە-، وئەوەی بە زمانی دژیان تێبكۆشێت ئەوا موجاهیدە، وئەوەی بە دڵی دژیان تێبكۆشێت ئەوا موجاهیدە، ولە پاش ئەمە هێندەی كێشی تۆوی خەردەلێك ئیمان لە دڵدا نەماوە.