لە تاریقی کوڕی شیهابی بەجەلی ئەحمەسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک کە خەریک بوو سەفەر بکات؛ پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: کام جیهاد باشترینە؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «وتەیەکی هەق لە لای دەسەڵاتدارێکی ستەمکار». صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

پیاوێک کاتێک ئامادە بوو بۆ سەفەر کردن پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: چی جۆرە جیهادێک باشترینە؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو باشترین جۆری جیهاد ئەوەیە کە فەرمانی چاکە بکات بە دەسەڵاتدارێکی ستەمکار، یان نەهی لێبکات لە خراپەیەک، چونکە جیهاد تەنها نەبەستراوە بە جەنگ وکوشتار ئەنجامدان، بەڵکو چەند پلەیەکی هەیە، وئەوەی باسکراوە زۆرترین پاداشتی هەیە، چونکە هۆکاری کوشتن یان بەند کردنە لە لایەن دەسەڵاتداری ستەمکارەوە، وچونکە ئەو کەسانەى ئەم کارە دەکەن زۆر کەمن.