پیاوێکی ئەعرابی -دەشتەكی- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بۆئەوەی ڕێنیشاندەری بێت بۆ كردەوەیەك كە دەبێتە هۆی چوونە بەهەشتی، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وەڵامی دایەوە بەوەی چوونە بەهەشت وڕزگاربوون لە دۆزەخ پەیوەستە بە جێبەجێكردنی پایەكانی ئیسلام ؛ بە پەرستنی الله بەتەنها، وبڕیار نەدانی هیچ شەریك وهاوبەشێك لە پەرستنیدا، وپێنج نوێژە فەرزەكە ئەنجام بدەیت كە خوای گەورە واجبی كردوون لەسەر بەندەكانی لە هەموو ڕۆژ وشەوێكدا، وزەكاتدانی سامان كە خوای گەورە واجبی كردووە لەسەرت، وبیبەخشیت بە ئەوانەی شایستەن. وبەردەوام بیت لەسەر ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان ؛ لەكاتەكەی خۆیدا. پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە، هیچ كردەوەیەک بۆ سەر ئەو پەرستنانە زیاد ناکەم ؛ كە لە تۆوە بیستم، وهیچ شتێكیان لێ كەم ناكەمەوە. کاتێک پیاوەكە دوور كەوتەوە؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: هەرکەسێک پێی خۆشە پیاوێک لە ئەهلی بەهەشت ببینێت ؛ با سەیری ئەم ئەعرابیە بكات.