ئەم فەرموودەیە هەڕەشەیەکی توندی تێدایە سەبارەت بە شاردنەوەى زانستی شەرعی، وهەرکەسێک پرسیارێکی لێبکرێت سەبارەت بە زانستێک کە پرسیارکار پێویستی پێی بێت لە کاروباری ئاینەکەیدا، وئەرکە لەسەر ئەو کەسەی پرسیاری لێدەکرێت وەڵام بداتەوە ئەگەر بە تەواوى سەبارەت بەو مەسەلە شارەزا بێت وزانستی هەبێت، ئەگەر وەڵامەکە ڕوون نەکاتەوە و وەڵام نەداتەوە، ئەوا خواى گەورە سزای دەدات لە ڕۆژی قیامەتدا ئەویش بەوەى لغاوێکی ئاگرین بکرێتە سەر دەمی؛ ئەمیش وەکو سزایەک بۆی بەهۆی شاردنەوەى زانست وبێدەنگ بوونەوە، وپاداشت دانەوە لە ڕەگەزی کردەوەکانەوە، ئەم هەڕەشەیە بۆ کەسێکە ئەگەر بزانێت پرسیارکار بۆ داواکردنی ڕێنموێنی وئامۆژگاری پرسیار دەکات، بەڵام ئەگەر خاوەن زانستەکە بزانێت کەسی پرسیاکار تەنها بۆ تاقیکردنەوە وکات بە فیڕۆدان وئارەزووی نەفسی پرسیار دەکات نەک بۆ ئەوەى ڕێنموێنی وەربگرێت وفێر بێت؛ ئەوا لێرەدا خاوەن زانستەکە بژاردەی وەڵام دانەوە یان وەڵام نەدانەوەى هەیە بە پێی لێکدانەوەى خۆی، وئەم هەڕەشەیە نایگرێتەوە کە لەم فەرموودەیدا باسکراوە.