explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لەپیاوێک بوو ئامۆژگاری براکەى دەکرد بۆئەوەى ئەوەندە شەرمن نەبێت! پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆیانی ڕوونکردەوە کە شەرمکردن بەشێکە لە ئیمان، وشەرمکردن تەنها خێر وچاکە دەهێنێت. وشەرمکردن ئەو ڕەوشتە جوانەیە کە دەبێتە هۆی کردنی شتی باش وچاک ودوورکەوتنەوە لەشتی خراپ وناڕەوا.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئەو شتەی وات لێبکات کە خێر ئەنجام نەدەیت ئەوا شەرم کردن نییە، بەڵکو شەرمەزارییە وبێ تواناییە وزەلیلی وترسنۆکیە.
  • شەرم کردن بەرامبەر خوای گەورە بریتیە لە ئەنجامدانی فەرمانپێکراوەکان و وازهێنان لە قەدەغەکراوەکان.
  • شەرم کردن بەرامبەر خەڵکی بە ڕێزگرتنیانە بە گوێرەی پلەیان، ودوورکەوتنەوە لەو شتانەى ناڕەوایە دەرهەقیان بکرێت لە خوو ونەریتدا.