هەرکەسێک واز لە پۆشینی جلی گرانبەها وناوازە بهێنێت بەهۆی سادەبوون لە پێناو خواى گەورە، ودووربوون لە ڕازاوەیی ژیانی دونیا، ئەگەر هەژاری هۆکاری ئەمە نەبێت؛ ئەوا خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا لە پێش هەموو خەڵکیدا بانگی دەکات ئەمیش وەکو ڕێزلێنانێک بۆی، بۆئەوەى بژادەی پێبدات بۆ پۆشینی هەرجلێکی ئەهلی بەهەشت کە بیەوێت.