پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی تاوانە گەورەكانی بۆ هاوەڵان كرد، و لەنێویاندا ناوی ئەم سێ تاوانەی هێنا كە گەورەتر وترسناكترن: 1. شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە: ئەمیش واتا كردنی پەرستنێك لە پەرستنەكان بۆ جگە لە خوای گەورە، ویەكسان كردنی جگە لە الله بە الله لە ئولوهیەتی -پەرستراوێتی- یان پەروەردگارێتی یان ناو وسیفەتەكانیدا. 2. خراپەكاری بەرامبەر دایك وباوك: ئەمیش هەموو ئازاردانێكی دایك وباوك دەگرێتەوە، بە قسە یان كردەوە بێت، وهەروەها چاكەكار نەبوون بەرامبەریان. 3. قسەی درۆ وشاهێدیدانی درۆیش دەگرێتەوە: هەموو قسەیەكی درۆ وچەوت وناڕاست دەگرێتەوە كە مەبەست لێی زیان لێدانە لە ئەو كەسەی دژی دەووترێت ؛ بۆ بردنی سامانی یان دەستدرێژی كردنە سەر كەسایەتی یان هتد. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەفەرموودەكەدا هەڕەشەی لەسەر قسەی درۆ دووبارە كردەوە ؛ ئەمیش بۆ هۆشداری لەسەر ناشیرینی ئەم تاوانە وكاریگەرییە خراپەكانی لەسەر كۆمەڵگا، هەتاوەكو هاوەڵان ووتیان: خۆزگایە بێدەنگ بووایە ؛ وەكو بەزەییەك بەرامبەری، وحەز نەكردن بە ئەوەی بێزاری دەكات.