پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک نوێژی بەیانی ئەنجامبدات ئەوا لەژێر پاراستنی خودایە، وبەرگری لێدەکات وسەریدەخات. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دا سەبارەت بە هەڵوەشاندنە وپوچەڵکردنەوەى پەیمانی الله، ئەمیش بە وازهێنان لە ئەنجامدانى نوێژی بەیانی، یان ئازاردانى ئەو نوێژخوێنەى نوێژی بەیانی کردووە، هەرکەسێک وابکات هەوڵیداوە ئەم پەیمانە هەڵبوەشێنێتەوە، وشایستەى هەڕەشەى توندە بەوەى خواى گەورە لێپرسینەوەى لەگەڵدا بکات لەسەر پشتگوێخستنی مافەکانى، وئەوەى لەسەر ئەم بابەتە لێپرسینەوەى لەگەڵدا بکرێت ؛ تووشی سزا دەبێت، بۆیە سەرەنجام لەسەر ڕووی فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخ.