پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی حاڵی مونافیقەكانمان بۆ دەكات لە تەمەڵەییان لەئامادەبوونی نوێژەكان، بەتایبەتی نوێژی بەیانی وعیشا، وئەوان ئەگەر بیانزانیایە چی پاداشتێكی گەورە هەیە لەسەر ئامادەبوونی نوێژی بەكۆمەڵ لەگەڵ مسوڵماناندا ؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر بە گاگۆڵكێش بووایە لەسەر دەست وئەژنۆكان وەكو منداڵ. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وا نیازی کرد کە فەرمان بکات بەقامەت كردن بۆ نوێژ، وفەرمان بە كەسێك بكات بۆ پێشنوێژكردن بۆ خەڵكی، دواتر ئەو بڕوات لەگەڵ چەند پیاوێکدا بە چەند کۆڵەدارێکی سوتەمەنی ؛ بۆ سەر ئەو پیاوانەی کە ئامادەی نوێژی کۆمەڵ (جەماعەت) نابن، وماڵەکانیان بەسەریاندا بسوتێنێت ؛ ئەمیش بەهۆی گەورەیی ئەو تاوانەی كردوویانە، -بەڵام ئەمەی نەكرد- چونكە ماڵەكان منداڵ وئافرەت وكەسر تری تێدایە لەوانەی بیانوویان هەیە ؛ وهیچ تاوانێكیان نەكردووە.