explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانیداوە وڕێنموێنی كردووە بۆ بەپەرۆشبوون لەسەر ئەنجامدانی نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر (كە پێیان دەووترێت: -بەردەین:فێنكەكان-)، ئەوەی ئەنجامیان دەدات ومافەكانیان جێبەجێ دەكات ؛ لە ئەنجامدانیان لەكاتەكانی خۆیاندا و بەكۆمەڵ وهتد، موژدەی پێدراوە بەوەی هۆكار دەبن بۆ چوونە بەهەشتی.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فەزڵ وپلە وپایەى بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانى نوێژی بەیانی وعەسر ؛ چونكە نوێژی بەیانی لەكاتی لوتكەی چێژوەرگرتنە لە خەوتن، ونوێژی عەسر لەكاتی سەرقاڵبوونی مرۆڤە بە كاروباری، بۆیە هەركەسێك بەردەوام بێت لەسەر ئەنجامدانی ئەم نوێژانە ؛ ئەوا لەپێشترە كە نوێژەكانی تریش ئەنجام بدات.
  • نوێژی بەیانی وعەسر بە (البردین:فێنكەكان) ناوبراون؛ چونكە نوێژی بەیانی فێنكی وساردی شەوی لەگەڵدایە، ونوێژی عەسر فێنكی وساردی ڕۆژی لەگەڵدایە ئەگەرچیش لەكاتی گەرمادا بێت بەڵام گەرمیەكەی كەمترە لەكاتەكانی پێشتری، یان ئەوەتا بە زۆرینە و بەهۆی نوێژی بەیانی ؛ نوێژی عەسریش وای پێدەووترێت، هەروەكو دەووترێت: (القمرین:مانگەكان) لە زمانی عەرەبیدا بە خۆر ومانگ.