لە عبد الله ی كوڕی عەنەمەوە دەڵێت: عەمماری کوڕی یاسرم بینی چووە نێو مزگەوتەوە و نوێژی کرد، و نوێژەکەی هەندێك بە پوختی کرد، کاتێک هاتە دەرەوە، هەستام و چووم بۆ لای، ووتم: ئەی ئەبا یەقزان، نوێژەکەت تۆزێك بە خێرایی کرد، ئەویش ووتی: ئایا بینیت هیچ شتێکم لە پایە و واجبەکانیم کەم کردبێتەوە؟! ووتم: نەخێر، ووتی: من بە پوختی ئەنجامم دا پێش ئەوەی شەیتان سەرقاڵم بكات (بە وەسوەسەكانی)، گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلی الله علیه وسلم- كە دەیفەرموو: «بەندە نوێژێک دەکات، هیچی لە پاداشت بۆ نانووسرێت تەنها دەیەکی نەبێت، (یان) نۆیەکی، (یان) هەشتەکی، (یان) حەوتەکی، (یان) شەشەکی، (یان) پێنجەکی، (یان) چوارەکی، (یان) سێیەکی، (یان) نیوەی». (حەسەن - باش) - (أحمد) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

عەماری کوڕی یاسر -ڕەزای خوایان لێبێت- چووە نێو مزگەوت و نوێژێکی سوننەتی کرد، و نوێژەكەی هەندێك بە پوختی ئەنجامدا، کاتێک لە مزگەوت دەرچوو، عبد الله شوێنی كەوت، وپێی ووت: ئەی ئەبا یەقزان، بینیم نوێژەکەت هەندێك بە پوختی ئەنجامدا ! عەمار ووتی: ئایا بینیت هیچ شتێکم كەم كردبێتەوە لە پایە و واجب و مەرجەکانی ؟! ووتی: نەخێر، عەمار ووتی: من نوێژەكەم هەندێك بە پوختی کرد؛ پێش ئەوەی شەیتان سەرقاڵم بکات. گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى الله عليه وسلم- كە دەیفەرموو: بەڕاستی بەندە نوێژێک دەکات، و لە پاداشتەکەی تەنها دە یەکی، یان نۆ یەکی، یان هەشت یەکی، یان حەوت یەکی، یان شەش یەکی، یان پێنج یەکی، یان چوار یەکی، یان سێ یەکی، یان نیوەی بۆ دەنووسرێت.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • بەپەرۆشی پێشینی چاك لەسەر ئامۆژگاریكردنی یەکتر.
  • دڵنیابوون و پرسیارکردن پێش نكۆڵی كردن.
  • تەنها فەرموودەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بەسە بۆ وەرگرتنی وەڵام لە پرسیار و کێشە.
  • کەمبوونەوەی پاداشتی نوێژ بەهۆی کەمبوونەوەی خشوع و تێڕامان تێیدا.
  • هاندان وئامۆژگاری زۆر و بەهێز لەسەر خشوع لە نوێژدا، و ئامادەبوونی دڵ لەگەڵ خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.