زۆرترین نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە داواكردن لە خوای گەورە بۆئەوەی جێگیر ودامەزراوی بكات لەسەر ئاین وپەرستن، ودوور بكەوێتەوە لە لادان وگومڕایی، ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- پێی سەیر بوو كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر ئەم نزایە دەكات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو كە دڵەكان لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەكانی الله بەو شێوەیەی بیەوێت هەڵیان دەگێڕێتەوە، دڵ شوێنی ئیمان وكوفرە، ودڵ لە زمانی عەرەبیدا پێی دەووترێت: (قلب) كە لە زمانەوانیدا بەواتای (هەڵگێڕانەوە) دێت، چونكە زۆر هەڵدەگەڕێتەوە لە شتێكەوە بۆ شتێكی تر، ودڵی نەوەی ئادەم هەڵگێڕانەوەی زیاترە لە هەڵگێڕانەوەی ئاو لە ناو مەنجەڵدا كاتێك دەكوڵێت، بۆیە ئەوەی خودا بیەوێت ؛ دڵی دادەمەزرێنێت لەسەر هیدایەت وجێگیری دەكات لەسەر ئاین، وئەوەی بیەوێت دڵی دوور دەخاتەوە لە هیدایەت وبەرەو لادان وگومڕایی دەڕوات.