یەكێك لە نزا گشتگیرەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەم نزایەیە: (بِّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي:خودایە لە تاوان وهەڵەم خۆش بە)؛ واتا لە گوناهەكانم خۆش بە، (وَجَهْلِي: ولە نەفامیەکانم خۆش بە)؛ ئەو قسە وكردەوانەی كردوومە بە نەزانین وبێ زانست. (وَإِسْرَافِي فِي أَمْرِي كُلِّهِ:ولە زیادەڕەوی کردن لەسەر نەفسی خۆم خۆش بە)؛ واتا لە كەمتەرخەمی وتێپەڕاندنی سنوورەكان. (وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي:ولە هەرشتێک کە تۆ زاناتری سەبارەتی زیاتر لە من)؛ تۆ زانیوتە ئەی الله ومن لەبیرم چووە. (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطَايَايَ، وَعَمْدِي:خودایە لەو تاوانانەم خۆش بە کە بە ئەنقەست یان بە نەفامی کردوومە)؛ لێم خۆش بە لەو گوناهـ وتاوانانەی بە ئەنقەست وبە زانینەوە كردوومە. (وَجدي وَهَزْلِي:بە جدی یان بە گاڵتەوە کردوومە)؛ لەو گوناهانەم خۆش بە كە بە گاڵتەوە كردوومە، لە هەموو گوناهێكم خۆش بە كە لە هەردوو حاڵەتەكەدا كردوومە. (وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِي:وهەموو ئەم تاوانانەم كردووە)؛ هەموو تاوان وكەموكورتیەكانم باسكرد. (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ:خودایە لە گوناهەكانی پێشووم)؛ لە گوناهەكانی ڕابردوو، (وَمَا أَخَّرْتُ:ولە گوناهەكانی دواترم)؛ واتا لە گوناهەكانی داهاتوو. (وَمَا أَسْرَرْتُ:و لەو تاوانانەم خۆش بە کە بەنهێنی)؛ واتا بە شاراوەیی تووشی بووم، (وَمَا أَعْلَنْتُ:یان ئاشکرا کردوومە)؛ واتا لەبەرچاو خەڵكی. (أَنْتَ المُقَدِّمُ وَأَنْتَ المُؤَخِّرُ:تۆ بەندەکانت سەردەخەیت وسەرفرازیان دەکەیت، وتۆ بەندەکانت پاش دەخەیت بۆیە دۆڕاو دەبن)؛ هەركەسێك لە خوڵقێنراوەكانت تۆ ویستت لەسەر بێت نزیكی دەكەیتەوە لە ئەو شتەی پێی ڕازیت بە ڕەحمەتت وهیدایەت وڕێنموێنی خۆت، وئەوەی تۆ بتەوێت دوای دەخەیت بەهۆی وازهێنانت لێی، بۆیە هیچ یەكێك ناتوانێت كەسێك یان شتێك پێش بخات ئەگەر تۆ دوای بخەیت، وئەوەی تۆ دوای بخەیت هیچ یەكێك ناتوانێت پێشی بخات. (وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ:وتەنها تۆ دەسەڵاتت هەیە بەسەر هەموو شتێکدا)؛ خاوەنی توانا وخواستی تەواوی، وئەوەی بتەوێت جێبەجێی دەكەیت.