لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زۆر بیخوێنن (ودووبارەی بکەنەوە) -لە کاتی نزا کردندا-: (یاذا الجلال والإكرام)*». *(ئەی خاوەنداری شکۆداری وبەخشندەیی-ڕێزلێنان-) صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە
explain-icon

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا دووپاتکراوە لە سەر بەردەوام بوون وزۆر ووتنی ئەم دەستەواژەیە لە کاتی نزا کردندا: (یاذا الجلال والإكرام)*، مەبەست ئەوەیە کە بەردەوام بن لە خوێندنی لە کاتى نزاکانتاندا وبا هەردەم لەسەر زمانتان بێت، چونکە ناوێک لە ناوەکانى خودایە، ووتراوە: مەزنترین ناوى خودایە: (ذا الجلال والإكرام)، چونکە هەموو سیفەتێکی پەروەردگارێتی وخودایەتی لەخۆگرتووە. *(ئەی خاوەنداری شکۆداری وبەخشندەیی-ڕێزلێنان-)