پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز وازی لەم نزایانە نەدەهێنا لەكاتی هاتنی ئێوارە وبەیانیدا: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ:خودایە داواى سەلامەت بوون وعافیەتت لێدەکەم)؛سەلامەتبوون لە نەخۆشی وكارەسات وناڕەحەتیەكانی دونیا، هەروەها سەلامەتبوون لە شەهوەت وئارەزوو وفیتنەكانی دونیا، (فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ:لە دونیا وقیامەتدا): لە ئێستا وداهاتوودا. (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ:خودایە داوای لێبووردەییت لێدەكەم)؛ سڕینەوەی گوناهەكان ولێنەپرسینەوە سەبارەتیان، (وَالْعَافِيَةَ:و -داوای- سەلامەت وعافیەتت لێدەكەم)؛ سەلامت بوون لە هەموو عەیب وكەموكورتیەك، (فِي دِينِي: لە ئاینەكەم)؛ سەلامەت بێت لە شیرك وبیدعە وتاوان، (وَدُنْيَايَ:ودونیاكەم)؛ سەلامەت بێت لە شەڕ وكارەسات وئازارەكان، (وَأَهْلِي: وخێزانەكەم)؛ هاوسەرەكەم ومنداڵەكانم وخزمەكانم سەلامەت بن، (وَمَالِي:وماڵەکەم)؛ پارە وسامان وكارەكانم. (اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي:خودایە هەڵە وکەموکورتیەکانم بپۆشە)؛ وئەو هەڵە وعەیب وكەموكورتی وكەمتەرخەمیانەی لە مندا هەن ولە گوناهەكانم خۆش بە، (وَآمِنْ رَوْعَاتِي:وترسەکانم بڕەوێنەوە)؛ لەگەڵ تۆقین وبیمەكانم. (اللَّهُمَّ احْفَظْنِي:خودایە بمپارێزە)؛ وبەڵا وئازارەكانم لێ دوور بخەرەوە، (مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ، وَمِنْ خَلْفِي، وَعَنْ يَمِينِي، وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي:ولە پێشەوە وپشتەوە وڕاست وچەپ وسەرەوە بمپارێزە)؛ داوا لە خوای گەورە دەكات بیپارێزێت لە هەموو ئاراستەكانەوە؛ چونكە بەڵا وكارەساتەكان لە یەكێك لەم ئاراستانەوە تووشی مرۆڤ دەبن . (وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي:وپەنا بە گەورەیی تۆ دەگرم لەوەى کە ڕۆ بچم بە ناخی زەویدا)؛ ئەمیش بریتیە لە گرتنی لەناكاو وتیاچوون لەكاتی بێ ئاگاییدا؛ ڕۆچوونە بە ناخی زەویدا.