لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای دەكرد بە ووتنی ئەم وشانە ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الْعَدُوِّ، وَشَمَاتَةِ الْأَعْدَاءِ»، واتە: «خودایە پەنا بە تۆ دەگرم: لە تیاچوونم بەهۆی قەرزدارییەوە، ولە زاڵبوونی دوژمن بەسەرمدا، ولە دڵخۆشبوونی دوژمنەکان بەهۆی بەڵا وناخۆشیەکانم». (سەحیح - ڕاست) - (االنسائي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خوای گەورە گرتووە لە سێ شت: یەكەم: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ:خودایە پەنا دەگرم)؛ داوای داڵدەدان و بەهاناوە هاتنە، (بِكَ:بە تۆ)؛ تەنها داوای پەنادان لە تۆ دەكەم نەك لە هیچ كەسێكی تر، (مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ:لە تیاچوونم بەهۆی قەرزدارییەوە)؛ لە زاڵبوونی وخەفەت وناڕەحەتیم بەهۆیەوە، وداوای یارمەتی لە تۆ دەكەم بەوەی بتوانم قەرزەكە بدەمەوە. دووەم: (وَغَلَبَةِ الْعَدُوِّ:ولە زاڵبوونی دوژمن بەسەرمدا)؛ لە زاڵبوون ودەسەڵاتی بەسەرمدا، وداوات لێدەكەم ئازار وزیانلێدانی لە من دوور بێت، وسەركەوتووم بكەیت بەسەریدا. سێیەم: (وَشَمَاتَةِ الْأَعْدَاءِ:ولە دڵخۆشبوونی دوژمنەکان بەهۆی بەڵا وناخۆشیەکانم)؛ وئاسوودە بوونیان بەوەی تووشی مسوڵمانان دەبێت لە بەڵا وكارەساتەكان.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • هاندان بۆ پەناگرتن بە خوای گەورە لە هەموو شتێك كە مرۆڤ سەرقاڵ دەكات لە پەرستنەكان ودەبێتە هۆی تووشبوون بە خەفەت وەكو قەرز وهتد.
  • قەرزکردن بەشێوەیەکی گشتی ئاساییە، بەڵکو خەجاڵەتی وشەرمەزاری بۆ ئەو کەسەیە کە وەفادار نییە بەرامبەر دانەوەى قەرزەکە؛ ئەمەیە قەرزکردنی ناڕەوا.
  • دەبێت مرۆڤ دوور بێت لەو شتانەی تووشی ئاسوودەیی ناحەزان وڕەخنەلێگرتنی دەكەن.
  • ڕوونكردنەوەی دوژمنایەتی كافرەكان بەرامبەر ئیمانداران ودڵخۆشن كاتێك ئیمانداران تووشی بەڵا وكارەساتەكان دەبن.
  • كاتێك دوژمنان دڵخۆشیان پیشاندەدەن بەهۆی تووشبوونی مرۆڤ بە بەڵایەك ئەوا ئەمە لە خودی بەڵاكە سەختترە لەسەر مرۆڤ.