پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار نزای گشتگیری دەكرد، لەوانەش: «رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ» واتە: «خودایە چاکەمان پێ ببەخشە لە دونیا ولە قیامەتدا، وبمانپارێزە لە سزای دۆزەخ». ئەم نزایە هەموو چاكەیەكی دونیا لەخۆ دەگرێت لە ڕزقی پاك وفراوان وحەڵاڵ، وهاوسەرێكی چاك، وئەو منداڵانەی چاوەكان پێیان ئۆقرە دەگرێت، وئارامی وهێمنی، وزانستی بەسوود، وكردەوەی چاك، وهاوشێوەی ئەمانە لە شتە داواكراوە خۆشەویستەكان لەلای مرۆڤ كە ڕێگەپێدراون، وچاكەی قیامەت بریتیە لە سەلامەت بوون لە سزای گۆڕ وڕۆژی لێپرسینەوە ودۆزەخ، وبردنەوەی نیعمەتی بەردەوام لە بەهەشت، ونزیكی لە پەروەردگاری میهرەبان.