پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بە عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- كە داوا لە خوای گەورە بكات وبڵێت: (اللهُمَّ اهْدِنِي:خودایە داوای هیدایەتت لێدەكەم)؛ ڕێنموێنیم بكە وڕێنیشاندەرەم بە، (وَسَدِّدْنِي:وجێگر وبەردەوامیم پێببەخشە)؛ سەركەوتوو بم، وبم كە بە كەسێكی ڕاستڕەو لە هەموو كاروبارەكانمدا. (الهُدَى:هیدایەت): بریتیە لە ناسینی هەق بە وردی وگشتی، وڕێنموێنی كردن بۆ شوێنكەوتنی لە ناخ وئاشكرادا. (السّداد:جێگیری وبەردەوامی): بریتیە لە سەركەوتن وڕێكڕەوی لە هەموو كاروبارێكدا بەشێوەیەك بەپێی هەق بێت، ئەمیش ڕێگای ڕاستە لە قسە وكردەوە وبیروباوەڕدا. چونكە شتی واتایی بە خستنەڕووی لە شێوەی هەستپێكراودا زیاتر ڕوون دەبێتەوە؛ بۆیە لەبیرت بێت كاتێك ئەم نزایە دەكەیت: (هیدایەت: بریتیە لە هیدایەتدانت بۆ ڕێگای ڕاست)؛ بە دڵتەوە ئامادە بە لەكاتێكدا داوای هیدایەت وڕێنموێنی دەكەیت وەكو ڕێنیشاندانی ئەو كەسەی سەفەر دەكات، لانادات لەسەر ڕێگاكەی بەلای ڕاست وچەپدا؛ ئەمیش بۆئەوەی ڕێگاكە ون نەكات، وبەم شێوەیە سەلامەت دەبێت و بەخێرایی دەگات بە مەبەستەكەی. (جێگیری: وەكو ڕێكی وجێگیری تیرە)؛ كاتێك تیرێك دەهاوێژیت تێبینی ئەوە دەكەیت بە خێرایی دەگاتە ئامانج ودەیپێكێت، تیرهاوێژ ئەگەر تیر بۆ شتێك بهاوێژێت ئەوا تیرەكە لە مەبەستەكەی نزیك دەكاتەوە، بەهەمان شێوە داوا لە خوای گەورە دەكەیت -سبحانه وتعالی- كە ئەو جێگیری وڕاستڕەویەی لە نیەتتدایە وەكو تیر بێت؛ بۆیە لە نزاكەتدا داوای لوتكەی هیدایەت وڕاستڕەوی وجێگیری دەكەیت. ئەم واتیایە لە دڵتدا ئامادە بكە كاتێك داوای جێگیری وڕاستڕەوی لە خودا دەكەیت؛ هاوشێوەی ئەوەی بەكاریدەهێنێت لەكاتی هاویشتندا.