پیاوێكی بەندە هات بۆ لای پێشەوای ئیمانداران عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- كە گرێبەستی لەگەڵ گەورەكەی كردبوو وئەویش ڕازی بوو بەوەی خۆی بكڕێت وئازاد بێت، بەڵام بەندەكە پارەیەكی وای لەبەردەستدا نەبوو بۆ ئەم كارە، ووتی: من ئەو پارەی لەسەرمە ناتوانم بیدەمەوە بۆیە یارمەتیم بدە لەسەر دانەوەی ئینجا بە پارە بێت، یان بە فێركردن وڕێنموێنی، پێشەوای ئیمانداران ووتی: ئایا هەندێک وشەت فێر بکەم کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- فێری کردم؟ ئەگەر هێندەی شاخێک وەكو شاخی (سەیر)ی هۆزی (تەی) قەرزت لەسەر بێت؛ ئەوا خواى گەورە لە جیاتی تۆ دەیداتەوە بە ئەوانەی شایستەین وڕزگارت دەكات لە زەلیلیەكەی، بڵێ: (اللَّهُمَّ اكْفِنِي:خودایە، ڕازیم بكە)؛ دوور بخەرەوە ولام بدە، (بِحَلاَلِكَ:بە شتە حەڵاڵكراوەكانت)؛ بۆ هەموو پێویستیەكانم بەس بێت، (عَنْ حَرَامِكَ:لە شتە حەرامكراوەكانت)؛ بەوەی تووشیان بم، (وَأَغْنِنِي:ودەوڵەمەندم بكە)؛ هێندەم پێببەخشە بەس بێت بۆم، (بِفَضْلِكَ:بە چاكەی خۆت)؛ وبە سەخاوەت وبەخشندەیی خۆت، (عَمَّنْ سِوَاكَ:لە جگە لە خۆت)؛ لە خوڵقێنراوەكانت.