لە نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: (اللهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ:ئەی خودایە، نەفسی خۆم ملکەچی فەرمانەکانى تۆ کرد)؛ وفەرمانبەرداری تۆم، (وَبِكَ آمَنْتُ:وباوەڕم بە تۆ هێنا)؛ وبە ڕاستم دانا ودانم پێدانا، (وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ:وپشتم بە تۆ بەست)؛ وهەموو كاروبارێكم بە تۆ سپارد، (وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ:وبە تەوبە کردن بۆ لای تۆ دەگەڕێمەوە)؛ گەڕامەوە وبەرەو لای تۆ هاتم، (وَبِكَ خَاصَمْتُ: بە پشتیوانی تۆ بەرپەرچی دوژمنانم دەدەمەوە)؛ وبە یارمەتی تۆ بەرامبەر بە دوژمنانت دەوەستمەوە، (اللهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِعِزَّتِكَ:خودایە، پەنا بە شکۆداریت دەگرم)؛ وبە هێز ودەسەڵاتت، (لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ:هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە تۆ)، (أَنْ تُضِلَّنِي:لەوەی كە گومڕام بكەیت)؛ ولادەم لەسەر ڕێبازی هیدایەت وسەركەوتووم بكەیت بۆئەوەی ڕەزامەندیت بەدەست بهێنم، (أَنْتَ الْحَيُّ الَّذِي لَا يَمُوتُ:تۆ زیندوویت وهەرگیز نامریت)؛ وهەرگیز لەناو ناچیت، (وَالْجِنُّ وَالْإِنْسُ يَمُوتُونَ:وجنۆکە ومرۆڤەکان هەموویان دەمرن).