لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «ئەگەر پیاو بچێتە ماڵەوە، وناوی خودا بهێنێت لە کاتی چوونە ژوورەوەی ولەکاتی خواردنی، ئەوا شەیتان دەڵێت (بە هاوڕێکانی): ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە، وئەگەر بچێتە ژوورەوە وناوی خودا نەهێنێت، شەیتان (پێیان) دەڵێت: شوێنی خەوتن وخواردنتان بۆ هەیە». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە یادكردنی خوای گەورە لەكاتی ویستی چوونە نێو ماڵ، وپێش خواردن، ئەگەر یادی خوای گەورە بكات بە ووتنی: (بسم الله) ؛ لەكاتی چوونە نێو ماڵ و لەكاتی دەستپێكردنی خواردن، شەیتان بە هاوڕێكانی دەڵێت: ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە لەم ماڵەدا، چونكە خاوەنەكەی خۆی پاراستووە لە شەیتان بە یادی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-. بەڵام ئەگەر پیاو یادی خوای گەورە نەكات لەكاتی چوونە نێو ماڵ و لەكاتی خواردن، شەیتان بە هاوڕێكانی دەڵێت: شوێنی خەوتن وخواردنتان بۆ هەیە لەم ماڵەدا.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • سونەتە -موستەحەبە- مرۆڤ زیکر ویادی خواى گەورە بکات لەکاتی هاتنەوە بۆ ماڵ و لەکاتی دەستکردن بە خواردن، چونكە شەیتان لە ماڵەكاندا دەمێنێتەوە، وخواردنی خێزانەكە دەخوات ؛ ئەگەر ناوی خودا نەهێنن.
  • شەیتان چاودێری نەوەى ئادەم دەکات لە کردەوە وهەڵسوکەوت وهەموو شتێکیدا، ئەگەر مرۆڤ بێ ئاگا بێت ئەوا ئەمە بە هەل دەزانێت ومەبەستەکەى جێبەجێ دەکات.
  • یادكردنی خوای گەورە شەیتان دوور دەخاتەوە.
  • هەموو شەیتانێک شوێنکەوتە ودۆستی هەیە؛ موژدە وەردەگرن بە قسەکانى وشوێنی فەرمانەکانى دەکەون.