پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ ئەوەشدا کە خواى گەورە لە هەموو گوناهەکانی پێشوو وداهاتووی خۆش بووە بەڵام لە ڕۆژێکدا زیاتر لە حەفتا جار ئیستیغفار دەکات وتەوبە دەکات ئەویش بە ووتنی: (أستغفر الله وأتوب إلیه)، وئەمە مانای ئەوە نییە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوناهـ دەکات بۆیە داواى لێخۆشبوون دەکات بەڵکو ئەمە ئەوپەڕی بەندایەتی پێغەمبەری خودایە وپەیوەست بوونیەتی بە یادی خواى گەورە، وهەستکردنە بە مەزنی مافى خودا لەسەری وهەستکردنە بە کوموکورتی لە حەمد وسوپاسکردنی پەروەردگار، وهەروەها بۆ ڕێگەدان بۆ ئەم جۆرە زیکر کردنانە بۆ ئومەتەکەى لە پاش خۆی، وجگە لەمانەش دانایی وحوکمی زۆری تری تێدایە.