لە مەعدان كوڕی ئەبی تەڵحەی ئەلیعمریەوە دەڵێت: گەیشتم بە سەوبان (بەندەی ئازاد كراو لەلایەن) پێغەمبەری خوداوە -صلى الله علیه وسلم-، ووتم: كردەوەیەكم پێ بڵێ ئەگەر بیكەم خوای گەورە بەهۆیەوە دەمخاتە بەهەشت؟ یان دەڵێـت -ووتم-: خۆشەویستترین كردەوە لەلای خوای گەورە، (سەوبان) بێدەنگ بوو. پاشان پرسیارم لێكرد، هەر بێدەنگ بوو، پاشان سێیەم جار پرسیارم لێكرد، ووتی: ئەم پرسیارەم كرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ فەرمووی: «سوور بە لەسەر زۆر سوجدە بردن بۆ خوای گەورە؛ چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات». مەعدان دەڵێت: پاشان گەیشتم بە ئەبو دەردائـ هەمان پرسیارم لێكرد، ئەویش وەكو سەوبان وەڵامی دامەوە. (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بە ئەو كردەوەی كە دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت یان پرسیاری لێكرا سەبارەت بە خۆشەویستترین كردەوە لەلای خوای گەورە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە پرسیاركاری فەرموو: زۆر سوجدە ببە بۆ خوای گەورە ئەمیش بە زۆر ئەنجامدانی نوێژ، چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • هاندانی مسوڵمان بۆ پەرۆشبوون لەسەر ئەنجامدانی نوێژە فەرز وسونەتەكان، چونكە هەتا مسوڵمان نوێژ زیاتر ئەنجام بدات ؛ سوجدەی زیاتر دەبات وپلەی زیاتر بەرز دەبێتەوە.
  • ڕوونكردنەوەی تێگەیشتوویی هاوەڵان وزانستیان سەبارەت بەوەی ناتوانن بگەن بە بەهەشت مەگەر بە ڕەحمەتی خوای گەورە نەبێت پاشان ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان.
  • سوجدە بردنی نێو نوێژ لە گەورەترین هۆكارەكانە بۆ بەرزبوونەوەی پلەكان ولێخۆشبوون لە گوناهەكان.