explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك بەردەوام بێت لەسەر ئەنجامدانی نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر؛ ئەوا ناچێتە دۆزەخەوە، وبە تایبەت باسی ئەم دوو نوێژەی كرد چونكە لە قورسترین نوێژەكانن، نوێژی بەیانی: لەكاتی ئەوپەڕی چێژوەرگرتنە لە خەوی شەو، ونوێژی عەسر: لەكاتی سەرقاڵبوونە بە كاری ڕۆژ وبازرگانی كردن، بۆیە هەركەسێك بەردەوام بێت لەسەر ئەم نوێژانە لەگەڵ بوونی ناڕەحەتی؛ ئەوا بەردەوام دەبێت لەسەر نوێژەكانی تر.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فەزڵی هەردوو نوێژی بەیانی وعەسر، بۆیە دەبێت مسوڵمان بەردەوام بێت لە ئەنجامدانیان.
  • هەرکەسێک ئەم نوێژانە ئەنجامبدات ئەوا زۆر جار نەفسی تەمەڵی وڕیای تێدا نابێت وپەرستنی خۆشدەوێت.