لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «ئەگەر ڕووبارێک لە پێش دەرگای یەکێک لە ئێوە بێت، وڕۆژانە پێنج جار خۆی تێدا بشوات، ئایا هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی دەمێنێت؟». ووتیان: هیچ پیسیەک لەسەر لاشەی نامێنێت؟ فەرمووی: «ئەوە نمونەی پێنج نوێژەکەیە ؛ کە بە هۆیانەوە خواى گەورە لە تاوانەکان خۆش دەبێت». (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری