لە جەریری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «بەیعەتم دا بە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- لەسەر شاهێدی دان بە (لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَمُحَمَّد رَسُولُ اللَّهِ)^، ونوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وگوێڕایەڵی وفەرمانبەردار بوون، وئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵمانێک». ^(واتە: هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەمەد پێغەمبەری خودایە). (سەحیح - ڕاست) - (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری
explain-icon

شیکردنەوە

هاوەڵی بەڕێز جەریری كوڕی عبداللە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو پەیمانیدا بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر پابەندبوون بە تەوحید -یەك خوا پەرستی- وئەنجامدانی پێنج نوێژە فەرزەكە لە شەو وڕۆژێكدا، بە مەرج وپایە و واجب وسونەتەكانی، وزەكاتدانی فەرزكراو، ئەمیش پەرستنێكی داراییە ؛ لە دەوڵەمەندەكان وەردەگیرێت ودەدرێت بە ئەوانەی شایستەن لە هەژارەكان وئەوانی تر، و لەسەر پابەندبوون بە گوێڕایەڵی كاربەدەست، وئامۆژگاری بۆ هەموو مسوڵمانێك، ئەمیش بەوەی بەپەرۆش بێت لەسەر سوود گەیاندن پێیان، ودوورخستنەوەی هەموو شەڕ وزیانێك لێیان ؛ بە قسە وكردەوە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • گرنگی نوێژکردن وزەکاتدان، وهەردوویان لە پایەكانی ئیسلامن.
  • گرنگی ئامۆژگاری کردن لە نێوان مسوڵماناندا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیمان وبەیعەتى وەرگرت لە هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ؛ لەسەر پابەندبوون پێیەوە.