لە عوسمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو: «هەر مسوڵمانێک کاتێک ساتی نوێژی فەرز دێت، بە جوانى وڕێکی: دەستنوێژ بگرێت وخشوعی هەبێت وڕکوع ببات، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى ئەگەر تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت، وئەمیش بۆ هەموو کاتێکە». (سەحیح - ڕاست) - (مسلم) ڕیوایەتی كردووە
explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە هەر مسوڵمانێك كاتی نوێژی فەرز بێت، و بەكامڵی وجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرێت، پاشان خشوعی هەبێت لە نوێژەكەدا، وبە دڵ وئەندامەكانی ملكەچی خوای گەورە بێت وبیر لە مەزنی پەروەردگاری بكاتەوە، وكردەوەكانی ناو نوێژ وەكو ڕكوع وسوجدە وهتد ؛ بەجوانی وكامڵی ئەنجام بدات، ئەوا ئەم نوێژە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكانی پێشووی، بەڵام لێخۆشبوون لە تاوانە گەورەكان ناگرێتەوە، وئەم فەزڵ وپاداشتە لە هەموو نوێژێكدایە و بۆ هەموو كاتێك.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • ئەو نوێژکردنەى دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوان وگوناهەکان ئەوەیە كە بەندە بەجوانی دەستنوێژی بۆی گرتووە، وبە خشوع وئامادەیی دڵ ئەنجامی داوە، وتەنها مەبەست ونیەتی خواى گەورە بووە.
  • فەزڵ وپاداشتی بەردەوامی لەسەر پەرستنەكان، وهۆكارن بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكان.
  • فەزڵ وپادشتی دەستنوێژگرتن بەشێوەیەكی ڕێك وچاك، هەروەها نوێژ ئەنجامدان بە جوانی وچاكی وخشوع بوون تێیدا.
  • خۆ بەدوورگرتن لە گوناهە گەورەكان گرنگە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكان.
  • گوناهە گەورەكان تەنها بە تەوبەكردنی ڕاستگۆیانە خوای گەورە لێیان خۆش دەبێت.