پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە واجبە زیان دوور بخرێتەوە بەجیاوازی جۆرەکانى لەسەر نەفس وخەڵکی، بۆیە حەڵاڵ نیە بۆ هیچ یەکێک زیان لە خۆی یان لە خەڵکی بدات. وحەڵاڵ نیە بەرامبەر بە زیان ئەویش زیانی پێبگەیەنێت؛ چونکە زیان بە زیان لاناچێت مەگەر لەبابەتی تۆڵەسەندنەوە -القصاص- بەبێ زیادەڕەوی کردن. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەی کردووە لەو کەسەی زیان بەخەڵکی دەگەیەنێت وبارگرانی وناڕەحەتی دەهێنێتە سەریان ؛ بەوەى ئەویش تووشی زیان وناڕەحەتی دەبێت.