explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە واجبە زیان دوور بخرێتەوە بەجیاوازی جۆرەکانى لەسەر نەفس وخەڵکی، بۆیە حەڵاڵ نیە بۆ هیچ یەکێک زیان لە خۆی یان لە خەڵکی بدات. وحەڵاڵ نیە وەکو تۆڵە زیان لە بەرانبەر بدەین؛ چونکە زیان بە زیان لاناچێت مەگەر لەبابەتی حەق سەندنەوەدا نەبێت -القصاص- بەبێ زیادەڕەوی کردن.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • نەهی کردن لە سزادان بەزیاتر لە قەبارەی زیانی کەسی زیانلێدەر.
  • خواى گەورە فەرمانى بە شتێک نەکردووە بەبەندەکانى کە زیانی ئەوانى تێدا بێت.
  • فەرموودەکە بنچینەیەكە بۆ حەرامبوونی زیان گەیاندن، وزیانگەیاندن بە قسە یان بە کردار یان بە وازهێنان؛ هەمووی حەرامە.
  • لە بنچینەکانى شەریعەت: (زیان دەبێت لا ببرێت)، شەریعەت ڕازی نابێت بە زیان، ونکۆڵی دەکات لە زیانپێگەیاندن.