explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حاڵی مونافیق ڕووندەکاتەوە کە وەکو مەڕی دوودڵ وایە نازانێت شوێنی چ کۆمەڵە ڕانێک بکەوێت، جارێک لای ئەم کۆمەڵەیە وجارێکی تر لەلای ئەوانی ترە، ئەوان تیاماون لەنێوان ئیمان وکوفر، ئەوان نە لەگەڵ ئیماندارانن لە ئاشکرا ونهێنی، و نە لەگەڵ کافرەکانن لە ئاشکرا ونهێنی، بەڵکو لەئاشکرادا لەگەڵ ئیماندارانن، بەڵام لەناخەوە تووشی گومان ودوودڵی هاتوون، بۆیە جارێک مەیلیان بەلای ئەمانە، وجارێکی تر مەیلیان بەلای ئەوانە.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • لە ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنانەوەى نمونەیە بۆ نزیککردنەوەى ئەو واتایەی دەیەوێت بیگەیەنێت
  • ڕوونکردنەوەى حاڵی مونافیقەکان لە دوودڵی وگومان وناجێگیری.
  • هۆشداری لە حاڵی مونافیقەکان، وهاندان بۆ ڕاستگۆیی ودڵنیایی ویەقین لە ئیماندا لەئاشکرا وناخدا.