explain-icon

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی فەزڵ وڕەحمەتی الله دەکات، ومسوڵمان ئەگەر خووی بەو شێوەیە بوو کە کردەوەیەکی چاک ئەنجامبدات لە کاتی لەش ساغ بوون ونیشتەجێبوونی، پاشان بەهۆی عوزرێکەوە وەکو نەخۆشی نەیتوانی ئەو کردەوەیە ئەنجامبدات، یان سەفەری کرد، یان هەر بیانوویەکی تر؛ ئەوا پاداشتی ئەو کردەوەیەی بەکامڵی بۆ دەنووسرێت، وەکو ئەوە وایە کردەوەکەى ئەنجامدابێت لەکاتی لەشساغی ونیشتەجێبوونی.

explain-icon

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  • فراوانی ڕەحمەت ومیهرەبانی خوای گەورە.
  • ئامۆژگاری بۆ کۆششکردن لە ئەنجامدانى پەرستنەکان و بەهەلزانینی کاتەکان لەحاڵەتی لەشساغی وبێ سەرقاڵی.